چالاكییەكانی ھەڵمەتی16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

ھەڵمەتێكی ھۆشیاری بەمەبەستی رێگریکردن لە ھەراسانی سێکسی بەرامبەر ئافرەتان لە شوێنی کاردا دەستیپێكردووە

K24 - ھەولێر:

بەمەبەستی رێگریکردن لە ھەراسانی سێکسی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە شوێنی کاردا، ھەڵمەتێکی چڕی ھۆشیاری راگەیەندراوە، بۆ ئەوەی ئافرەتان  زانیاری تەواویان ھەبێت و رووبەڕووی حاڵەتەکان ببنەوە و نەگاتە ئاستی کێشەی دەروونی و گەورەبوونی کێشەکان.

ئافرەتان گردبوونەوە و یەک پەیامیان ھەبوو، ئەویش ریگریە لە زیادبوونی توندوتیژیە بەرامبەر بە ئافرەتان. 

بەبڕوای توێژەرانی دەروونی، زۆربەی ئەوانەی رووبەڕووی ھەراسانی سێکسی دەبنەوە لە شوێنی کارەکانیان، جا لە کەرتی تایبەت بێت یان حکومەت، دواجار نە دەتوانن کەسوکاریان ئاگادار بکەنەوە، نە دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەو ھۆیەوە دووچاری خەمۆکی و کێشەی دەروونی دەبنەوە.

چالاکوانانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ھەمیشە باس لە زیادبوونی ھەراسانی سێکسی دەکەن، بۆ رێگریش ھەڵمەتێکی ھۆشیارییان راگەیاندووە لە ناوچە جیاوازەکان تا ئافرەتان خۆپارێزی بکەن و رووبەڕووی حاڵەتەکان ببنەوە.