کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوتی دابەزاند

ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپێک بڕیار لەسەر بەرهەمی نەوت دەدات

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 1% دابەزی ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی ئۆپێک کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجام بدرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 47 دۆلار و 60 سەنت دابەزی؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 45 دۆلار و 13 سەنت دابەزی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەری ئەوە هەیە ئۆپێک بڕیاری زیادکردنی بەرهەم نەدات چونکە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا خواستی نەوتی کەمکردووە، بەڵام وا بڕیارە ئۆپێک رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی رۆژانەی زیاد بکات، بەمەش نرخی نەوت دادەبەزێت.