پەرلەمان خوێندنەوە بۆ دوو راپۆرت لەبارەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەكات

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكان، پەرلەمانی كوردستان كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تاتوێ دەكات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پێشنیازەیاسا دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە. بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان دەکرێت.

هەروەها پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە و گفتوگۆی هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.