به‌رپرسێكی ئیسرائیلی له‌باره‌ی كوژرانی زانا ئێرانییه‌كه: پێویسته جیهان سوپاسی ئێمه بكات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوت"ی ئیسرائیلی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، كه له‌باره‌ی كوژرانی موحسين فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "پێویسته جیهان سوپاسی ئێمه بكات".
ئه‌م گوتانه‌ی به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، له‌كاتێكدا هاتوون، دوێنێ له دیدارێكی ته‌ڤزیۆنیدا تساحی هانگبی، وه‌زیری كاروباری نیشته‌جێكردنی ئیسرائیل گوتی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌به‌رده‌ست نییه كه ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه، ئاخۆی كێ زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی كوشتووه".
رۆژی هه‌ینی 27ی ئه‌م مانگه موحسين فه‌خریزاده، گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و كوژرا، دواتریش ئێران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و زانایه‌ی بۆ ئیسرائیل درێژكرد و سوپای پاسدارانی ئێرانیش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختیان داوه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئیسرائیل باری له‌ناكاوی له‌سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان راگه‌یاندووه.
H.B