ترەمپ گورزێكی كوشندەی لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران داوە
K24 - هەولێر
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، ئیداره‌ی ئه‌مەریكا زۆرترین سزای ساڵانه‌ی به‌سه‌ر وڵاتان و، كه‌سایه‌تییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌پاندووه، سزاكانیش زۆرترین کەسایەتییەکانی ئێرانیان گرتووەتەوە و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران هەبووە.
ئیدارەکەی ترەمپ زۆرترین سزای بەسەر وڵات و کەسایەتییەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سەپاندووە، لەوانە: ئێران، سووریا و لوبنان، هەروەها سەدان بەرپرسی ئەو وڵاتانە به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و، تێوه‌گلان و خراپ به‌كارهێنانی دۆسیه‌ی ئه‌منی، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا، وەزارەتی خەزێنەی ئه‌مریكا، ساڵانە 1070 ناوی زیادکردووە بۆ لیستی سزا سەرەکییەکان، بە بەراورد بە 533 لە سەردەمی باراک ئۆباما، 435 لە سه‌رده‌می جۆرج دەبلیو بووش.
سزاکان وەک بەشێک لە سیاسەتی "ئه‌وپه‌ڕی فشار" به‌رامبه‌ر ئێران جێبه‌جێكراون، به‌جۆرێك كاریگه‌ریان نواندووه، لەسەر رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا.
ئێران، بەهۆی ئەو سزایانە لە هەناردەکردنی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، هەناردەکردنی گەیشتووەتە 70 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش بووه‌تە هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كانی ئێران له گرووپ و میلیشیاكانی له عێراق، لوبنان و سووریا به رێژه‌ی 85٪.