40 سەربازی ئەفغانی کوژران

برینداریش هەیە

K24- هەولێر:

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەرێمی غازنی، 40 سەربازی ئەفغانی کوژران و 24 دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەنجامدراوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، پاسەوانانی بنکەکە رووبەڕووی خۆکوژەکە بوونەتەوە.

تاوەکو هێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی تەقینەوەکە، زیان بەر ماڵی چەند هاووڵاتییەک کەوتووە.