كشتوكاڵی ھەولێر خاوەن موڵك و جوتیاران ئاگادار دەكاتەوە

دەبێ لەم وادەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە كشتوكاڵییەكان بكەن

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی ھەولێر جوتیاران ئاگادار دەكاتەوە بە مەبەستی داچاندن و بە بازاڕكردنی گەنم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە كشتوكاڵییەكان بكەن و ناوی خۆیان بنووسن و فۆڕم پڕ بكەنەوە.

د. عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ھەولێە بە كوردستان24ی راگەیاند: "پێویستە لە 1/12/2020ـەوە تا 31/1/2021، خاوەن موڵكەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە كشتوكاڵییەكانی قەزا و ناحیەكان بكەن، بە مەبەستی ناونووسین و پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەتی داچاندنی گەنم و بە بازاڕكردن".

گوتیشی: "ھەر كەسێك ناوی نەنووسێت یان دوای رەوانەكردنی فۆڕمەكان بۆ بەغدا ناوەكەی نەگەڕێتەوە بێبەش دەبێت لە رادەستكردنی گەنم بە سایلۆكان".

ئاماژەی بەوەشدا: "ساڵانە بەرنامە و پلانی تایبەتمان ھەیە بۆ داچاندن و بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران، بەڵام ئەمساڵ سیستمەكە جیاوازی ھەیە لەگەڵ ساڵانی رابردوو".