ئاماری نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا: 415 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 415 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و 14 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 5 هه‌زار و241 تێستی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، كه زۆرترینیان له دهۆك دواتر هه‌ولێر و ئینجا سلێمانی بووه.
له سه‌رتاسه‌ری كوردستانیش، 198 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، كه زۆرترینیان له شاری دهۆك بووه.