سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تیرۆرکردنی زانا ئێرانییەکە دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بەهۆی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە.
لە رێگەی تویتێکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 30-11-2020) رایگەیاندووە "تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فه‌خريزاده كه له هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین. پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ين".
هەینی رابردوو، موحسین فەخریزادە، کە بە باوکی ئەتۆمی ئێران دەناسرا، لەنزیک تاران تیرۆرکرا. ئێران، ئیسرائیل تۆمەتبار بە کوشتنی ئەو زانایە و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەش دەکات.
تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فه‌خريزاده كه له هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین. پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ين.
— Kurdistan Region Presidency (@KurdistanRegion) November 30, 2020
هـ.ر.