به‌هۆی كریستیانۆ و رامۆس، كارته زه‌رده‌كه‌ی مێسی ده‌سڕدرێته‌وه

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری شه‌وی رابردووی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ درێسی یانه‌یه‌كی دیكه گێرا كارتی زه‌ردی وه‌رگرت و پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه سزا بدرێت، به‌ڵام پێشتر چه‌ندانجان یاریزانی دیكه له لالیگا ئه‌م كاره‌ی مێسیان كردووه.
لیۆنێل مێسی له یاری به‌رامبه‌ر ئۆساسونا سێیه‌مین كارتی زه‌ردی له‌م وه‌رزه وه‌رگرت، یه‌كه‌مین كارتی له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بوو، دووه‌مین كارتی له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بوو.
مێسی شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی له دژی ئۆساسونا كرد، درێسه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌خۆی كرده‌وه و له‌ژێره‌وه درێسی نیولز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینای نماییش كرد كه پێشتر مێسی و ماڕادۆنا درێسی ئه‌و یانه‌یان پۆشیوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: به‌پێی مادده‌ی 111ـی یاسای سزادانی فیفا ده‌بێت لیۆنێل مێسی به‌هۆی ئه‌م كارته زه‌رده سزا بدرێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كارته زه‌رده‌كه‌ی بسڕدرێته‌وه چونكه پێشتر كریستیانۆ و رامۆس هه‌مان كاریان كردووه و لالیگا كارته‌كه‌ی له‌سه‌ر لابردوون، چونكه مه‌به‌ست له‌كاری ئه‌و یاریزانانه ته‌نیا له روانگه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه و دووربووه له ریكلام و مه‌به‌ستی بازرگانی.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی مێسی پێشتر چه‌ندانجار له لالیگا دووباره بووه‌ته‌وه و روویداوه،
سێرخیۆ رامۆس له 2007 له یاری نێوان ریال مه‌درید و ڤیاریال له‌و یارییه‌دا یانه‌ی مێرنگی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و رامۆس درێسێكی له‌ژێره‌وه ده‌رهێنا و نماییشی كرد و تێیدا بۆ هاوڕێ كۆچكردووه‌كه‌ی یانه‌ی سێڤییا نووسیبووی: رووحت شاد، ماڵئاوا برایه‌كه‌م له‌بیرت ناكه‌م.
رامۆس ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ یاریزانه كۆچكردووه‌كه‌ی سێڤییا نووسی كه به جه‌ڵته‌ی دڵ له نێو یاریگه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هه‌مان كاری كرد كاتێك له نێو یاریگه درێسێكی نماییش كرد و نووسیبووی: مـادێرا.
كریس ئه‌م كاره‌ی وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ دوورگه‌ی مادێرا له پورتوگال كرد كه به‌هۆی لافاو زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتبوو.
له رۆژی 3 دێسێمبه‌ری 2016 ئه‌ندریاس پێرێرا یاریزانی یانه‌ی گرنادا هه‌مان كاری مێسی كرد وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی چاپیكۆینسی به‌رازیلی.