چین سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند
K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "هوا چون یه‌نگ" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، "چین سزا به‌سه‌ر (4) به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكاییدا ده‌سه‌پێنێت، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری هۆنگ كۆنگ".
گوتیشی: "هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستێوه‌ردانێكی ناڕاسته له كاروباری ناوخۆی چین، پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ریته سه‌ره‌كییه‌كانه له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و كار ده‌كه‌ین و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری سزادانی ئه‌و (4) به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌مان داوه".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی سزادراوانن، ناتوانن بێنه ناو خاكی چین و هۆنگ كۆنگ و ماكاو.
سزادانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هات، پێشتر ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كاروباری هۆنگ كۆنگه‌وه، سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی چیندا سه‌پاندبوو.
سه‌رچاوه:RT