ئه‌حمه‌د سه‌فار: مسته‌فا كازمی به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی 320 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم بنێرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌له له ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌و بڕه پاره‌یه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌هۆی فشاره سیاسییه‌كان ناتونرێت ره‌وانه بكرێت. بۆیه كازمی به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرێت.
له‌كاتی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی "كوردستان24"، ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌باره‌ی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی (2021)ی عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی عێراق، پێویست بوو به‌ر له (15)ی مانگی رابردوو ئه‌و پڕۆژه یاسایه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به مانگێك تا (2) مانگ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پڕۆژه‌كه تاوتوێ بكات، چونكه پڕۆژه‌ی بودجه وه‌ك هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی دیكه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه پلانێكی ئابووری، دارایی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و په‌یوه‌ندی به ژیانی یه‌ك ساڵی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ماوه‌ی مانگ و نیوێك به‌سه‌ر واده‌ی ناردنی پڕۆژه‌یاساكه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی تا ئێستا ته‌نیا له میدیاكانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت، مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانانی ئاراسته كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه ئاماده بكه‌ن، كه خۆی له (4) پڕۆژه‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش: بودجه‌ی كارگوزاری، وه‌به‌رهێنان، نه‌ختینه و بازرگانی، ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌میندارێتی گشتی ره‌وانه‌ی ده‌كات و دوای وردبینیكردنی جارێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێته‌وه، دواتر بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه تا ئێستا هه‌نگاوی كرداریی بۆ نه‌نراوه، پێناچێت تا (10) رۆژی دیكه‌ش بنێردرێت. بۆیه ده‌توانم بڵێم: په‌رله‌مان چه‌نده په‌له‌ی لێ بكات، تا مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو ئاماده نابێت".
سه‌باره‌ت به جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "ئێستا پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراقدا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی. زیاتر له‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی دارایی بێت. چونكه رێكه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدادا كراوه و ئێستا ئه‌و (320) ملیار دیناره‌ی وه‌ك پشكی هه‌رێم دیاریكراوه، له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماده‌یه، به‌ڵام نه سه‌رۆك وه‌زیران و نه وه‌زیری دارایی به‌هۆی فشاره سیاسییه‌كانه‌وه ناتوانن ئه‌و بڕه پاره‌یه ره‌وانه بكه‌ن".
ئاماژه‌ی دا، "هه‌ر له ئێستاوه ركابه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستیپێكردووه و هه‌میشه لایه‌نه گه‌نده‌ڵ و لاوازه‌كانی عێراق له پرۆسه سیاسییه‌كاندا پرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه كارتی بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان، بۆیه كێشه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی سیاسییه، ئه‌وه‌نده دارایی یان حكومی نییه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت و له رێگه‌ی دوو شاندی جیاوازه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، شاندێكیان ته‌كنیكی بێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی له‌ناو بودجه‌دا جێگیر بكرێن، ئه‌وی دیكه‌یان شاندێكی سیاسی بێت و دانوستان له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوانیان درووست بێت، تاوه‌كو بتوانرێت رێكه‌وتنه حكومییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن".
ئه‌حمه‌د سه‌فار دووپاتیكرده‌وه، "هیچ رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراق بوونیان نییه، چونكه دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌چێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، پێشتر چه‌ند رێككه‌وتنێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌نێوان هه‌ردوولا واژوو كرابوون، به‌ڵام به‌رده‌وام له رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانه سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنانه تێكده‌درێن، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا دۆخی سیاسی سه‌قامگیر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسای ئیداره‌ی دارایی كاره‌كانیان بكه‌ن؛ ئه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. پێشتر له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كان رێككه‌وتنێكی باش له نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌دا كرابوو، له رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانه سیاسییه‌كانه‌وه تێكدران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامانه‌ی له نێوان كوتله شیعه‌كاندا هه‌یه".
سه‌باره‌ت به نیازی به‌غدا بۆ ناردنی (320) ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتی: "ئێمه رۆژانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین و ئه‌و بابه‌ته ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕه پاره‌یه له وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌میان و به‌هۆی فشارێكی زۆری لایه‌نه‌كان، ئه‌وان ده‌ترسێن و نا‌وێرن بینێرن، هاوكات مسته‌فا كازمی سووره له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم به‌دوای ده‌رچه‌یه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ره‌وانه‌ی بكات".
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گوتبووی، "ته‌نیا (2) رۆژ چاوه‌ڕێی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ناردنی (320) ملیار دیناره‌كه"، ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتی: "بڕواناكه‌م بتوانرێت له ماوه‌ی (2) رۆژدا ئه‌و كاره بكرێت، چونكه وه‌ك پێشتر گوتم: پێویسته سه‌ره‌تا لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله سیاسییه‌كان بكرێت، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا، حیكمه، سائیرون و كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، چونكه په‌رله‌مانتارانی ئه‌و كوتلانه رێگرن، ته‌نانه‌ت له‌ناو لیژنه‌ی داراییدا رێگری ده‌كه‌ن".
H.B