پهرلهمانتارێك: کێشەی مووچە بە سێلفی و تەپڵ لێدان چارەسەر نابێت
بهشێكی لایهنهكان دهستیان به بانگهشهی ههڵبژاردن كردووه
K24 – ھەولێر:
پهرلهمانی كوردستان كۆبوونهوهی رۆژی چوارشهممه بۆ كاتێكی دیكه دواخست. پەرلەمان لە بارەی دۆخی دارایی و ئابووری و پرسی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەت کۆدەبێتەوە.
کوتانی مێز و هاتوهاوار و سێلفی گرتن شێوازێکی نوێی هەندێك پەرلەمانتاره بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی، بەردەم مایکی دەزگاکانی راگەیاندنیش بووەته دەرفەتێکى باش بۆ قسەکردن و بەرناکەوێت و کەس رێگە بەکەس نادات.
پەرلەمانتارانی ئەو لایەنانەش، که بەشداری کارای حکوومەتن دابەشی دوو بەرە بوونە، کە کاریگەی باڵەکانی حزبەکان لە هەڵوێستی پەرلەمانتارەکانیانەوە دەخوێندرێتەوە.
جیهاد حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی گوتی: ئەم پشێویەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.
ھەروەھا گوتی: بەشێک لەلایەنەکان موزایهدە بەو پرسە دەکەن و دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردووە دەشڵێت کێشەی مووچە بە سێلفی و تەپڵ لێدان چارەسەر نابێت.
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی قەیرانی دارایی و پرسی مووچە و رێککەوتنەکانی هەولێرو بەغدا جارێکی دیکە بێنێتەوە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش بە نووسراوی فەرمی داوایکردووە لیژنەی دانوستانکار و لایەنی پەیوەندیدار بەشداری دانیشتنەکە بکەن. بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەش چاوەڕێی دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوەکەن.
یەکێک لە هۆکارەکانی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندنەبوونی حکوومەتی عێراقە بە رێککەوتنەکانیان و پێنەدانی شایستە داراییەکانی ههرێمی کوردستانه. بەشێکی دیکەشی بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانی حکومەته لە دەروازە سنوورییەکان و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، سەرەڕای هەموو ئەوانەش موزایەدە سیاسییە ناوخۆییەکان قەیرانەکانی قوڵتر کردووەتەوە و هەندێک لایەن لە بەغدا داوای بڕینی پشکی کوردستان دەکەن و لە هەولێریش داوای مووچە دەکەن و دەیانەوێت هەمووشتێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەلاڕێدا ببەن.