هاووڵاتییان به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی شنگال خۆشحاڵن
K24 – ھەولێر:
دوو خاڵی دیكه له رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له شنگال جێبه‌جێ كران و ئاڵای هێزه ناشه‌رعییه‌كان لادران و چوار لیوای پۆلیسی فیدراڵی له شنگال جێگیركران.
هێزی پاراستنی ئێزدخانیش هیواخوازه ئه‌م رێكه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێزدییه‌كاندا بێت و پێداگری له جێبه‌جێكردنیش ته‌واوی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌كات.
20 ھەزار كەس به‌سه‌ر 7 ھێزی جیاوازدا بڵاوبوونەتەوە و چەكدارن، بەڵام بەپێی رێكەوتنەكە، دەبێت ھێزەكان له دووریی 5 كیلۆمەتر لە سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال جێگیر بن و ھێزە نایاساییەكان لە شنگال دەرچن و ھیچ ئاڵایەكیش جگە لە ئاڵای عێراق بەرز نەكرێتەوە.