كوشتنی "فه‌خریزاده" گڵۆپی سووره بۆ "بایدن"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
محسین فه‌خری زاده سه‌رۆكی پرۆگرامی ئه‌تۆمی سه‌ربازی ئێران له‌لای خۆرئاوا به رۆبرت ئۆبنهایمه‌ر-ی ئێران وه‌سفده‌كرا، تیرۆر كرا، ئۆبنهایمه‌ر-زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكییه و هاریكاری دروستكه‌ری بۆمبی ئه‌تۆمییه له ساڵی 1945، بۆیه به گرنگترین زانای ئه‌تۆمی له ئێران داده‌نرێت. كه‌واته كوشتنی ئه‌م زانایه وا ئاسان نه‌بووه كه ئێمه بیرمان بۆی ده‌چێت.
له شه‌وی 27ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا رۆژی 30 ی تشرینی دووه‌م، نزیكه‌ی 37 راپۆرت و هه‌واڵم له میدیای ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه ئێرانییه‌كه خوێندۆته‌وه. تێكڕا خاڵی هاوبه‌ش له نێو هه‌موو راپۆرته‌كان به‌دیده‌كرێت. كه ده‌رخه‌ری راستییه‌كه كوشتنی فه‌خریزاده ئه‌تمۆسفیری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر ئیران ده‌رخست.
ساڵی پار له‌وانه‌یه‌كی زانكۆ له ئه‌مه‌ریكا، مامۆستایه‌ك له‌كۆرسێكی خوێندندا، فێری كردین چۆن خاڵی هاوبه‌ش و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی له چه‌ند راپۆرتێك وه‌رگرین و ئارتیكلێكی سه‌ریه‌خۆی، لێدروستكه‌ین كه خۆت خاوه‌نی بیت.
له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌سه‌ر كوشتنی فه‌خریزاده خوێندوومه‌ته‌وه، خاڵی هاوبه‌ش و ئه‌نجامی كوشتنی فه‌خریزاده به‌ئاشكرایی له‌چوار خاڵدا به‌دیده‌كرێت.
یه‌كه‌م: كوشتنی فه‌خریزاده ده‌رخه‌ری راستییه‌كه كه دۆخی ئاسایش و ئه‌منی ئێران له خوار ئاسایشه‌وه‌یه. به‌ئاسانی تیرۆری هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌توانێت به‌رپرسه ئێرانییه‌كان تێرۆر بكات. كه ئه‌م دۆخه هه‌مان دۆخی شلۆقی ساڵی 2000 ی عێراق-مان دێنێته به‌رچاو. ته‌نانه‌ت له‌دوا چاوپێكه‌وتنی فه‌خریزاده له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ئیرانی محه‌مه‌د ئه‌حواز. ئه‌و سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی ئیرانه‌وه زانیاری براوه‌ته ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
دووه‌م: هه‌موو راپۆرته‌كان، موساد به به‌شێكی گه‌وره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌زانن كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی زانیاری پێشوه‌ختی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بووه. كوشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و به‌پاڵشتی ماددی گه‌وره‌و خه‌ڵكی ناوخۆی ئێران ئه‌نجامدراوه. كه ره‌نگه له ئێستادا مادده به‌شێكی گه‌وره‌ی راییكردنی كار بێت له ئێران.
سێیه‌م: به‌رپرسانی ئێران له پاراستنی فه‌خریزاده كه‌مته‌رخه‌میان نواندووه، چونكه له زۆربه‌ی راپۆرته‌كان ئه‌وه به سه‌رسوڕمان به‌جێماوه! چۆن كه‌سێك ئاوا به ساده‌یی هاتووچۆ ئه‌كات؟ هه‌رچه‌نده له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ناوچه‌ی ئبسارد-ی سه‌ر به پارێزگای ده‌ماوه‌ند كه 40 مایل له خۆرهه‌ڵاتی تارانه‌وه دووره، ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئاسایش تێیدا كۆنترۆڵه.
چواره‌م: خاڵی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی كه زۆر له راپۆرته‌كان فۆكسی ئه‌خه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن و ده‌رهاویشته‌ی كوشتنی فه‌خریزاده كه بۆ تێرمی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دروستی ده‌كه‌ن. كوشتنه‌كه‌ی گڵۆپی سوره بۆ جۆ بایدن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له بوژاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 ئێران- ئه‌مه‌ریكا نه‌كاته‌وه. كه پێشتریش ئیسرائیل ئه‌و داوایه‌ی كرد و به‌ئاشكرا وتی: "په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئاڵۆزی تێده‌كه‌وێت".
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك راپۆرت ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی بایدن سه‌ركێشی بكات ئه‌وا ناتوانێت دوو ساڵ زیاتر سه‌رۆكایه‌تی بكات. كوشتنی فه‌خریزاده به‌دوای لێدوانێكی (ئه‌نتۆنی بلینكین) دێت. بلینكین كه‌سێتی ده‌ستنیشانكراوی بایدن-ه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه كه هه‌فته‌ی پێشوو به گۆڤاری نیوزویك-ی راگه‌یاند، هیوادارم بایدن بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنی ه‌تۆمی 2015 و پابه‌ندبونێكی نوێی دیپلۆماتی جێبه‌جێ بكه‌ین. بلینكین رۆلێكی كارایی هه‌بووه له‌سه‌رده‌می ئۆباما بۆ سه‌رخستنی رێكه‌وتنه‌كه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی زۆری دیموكراته‌كان، كوشتنی فه‌خریزاده‌یان پێ باش نییه و ته‌نانه‌ت (جۆن برینان) سه‌رۆكی پێشووی سی ئای ئه‌ی له نێوان 2013-2016 له ئیداره‌ی ئۆباما، كوشتنه‌كه‌ی به كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه له‌قه‌ڵه‌مدا.
به‌شێكی كه‌می دیموكراته‌كان پێیان باشه كه بایدن سه‌ركێشی به ئیداره‌كه‌یه‌وه نه‌كات. بۆیه كوشتنی فه‌خریزاده ئه‌وه‌ی پیشانی ئێران-دا كه تاكه رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداربوونه له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.