به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان روویدا ته‌واوكردنی ئه‌جێندای نه‌یارانی كورد بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، "به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا"، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان روویدا، ته‌واوكردنی ئه‌جێندای نه‌یارانی كورد و كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو و پێشتر سیناریۆی بۆ دانرابوو و یه‌كێك بوو له ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوویان بوو.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا باسی له ره‌وشی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و گوتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، پێشتر سیناریۆیان بۆ دانابوو، دڵسۆزی خه‌ڵك و مووچه‌ی خه‌ڵك نه‌بوون، ئه‌وانه به حه‌ماسه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م كامێرا و ریكۆردی مۆبایله‌كانیان ده‌دوان و هاواریان ده‌كرد و دواتر پێده‌كه‌نین.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیان بوو و ئێمه ده‌زانین له كوێوه هانده‌درێن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كان و له رێی مۆبایله‌كانیانه‌وه وتیان هیچی راست نه‌بوو. ئێمه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانین و باسی مووچه كرا، به ده‌نگی ئێمه و به (56) ده‌نگی په‌رله‌مانتارانمان خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، به‌ڵام هه‌ر وازیان نه‌هێنا.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و شاندی دانووستانكار هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاری په‌رله‌مانتارانیان داوه‌ته‌وه و هیچ شتێكی شاراوه نه‌ماوه و سه‌رۆك وه‌زیران (10) كاتژمێر له په‌رله‌مان بووه، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا ده‌یانه‌وێت گاڵته له گیرفانی خه‌ڵك بكه‌ن و موزایه‌ده ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مان، عه‌لی حه‌مه ساڵح، پرسیاری له وه‌زیری دارایی، "ئاوات شێخ جه‌ناب" كرد، كه هه‌ر گۆڕانه، و وتی ئایا مووچه هه‌یه و ئێوه نایده‌ن به خه‌ڵك، له وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی گوتی: پاره نییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ده‌یده‌ینه مووچه‌خۆران.
روونیشیكرده‌وه، داهاتی هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی دیاره و (320) ملیار دیناری له به‌غداوه دێت و (200) ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆیه و (20) ملیۆن دۆلار پشتیوانی دارایی ئه‌مه‌ریكایه بۆ پێشمه‌رگه و داهاتی نه‌وتیش (700) ملیۆن دۆلار بووه، كه (300) ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیاكان و (400) ملیۆن دۆلاریشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت و مووچه‌ی پێ دابین كراوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا به (60) ملیۆن دۆلار ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ته‌نیا ئه‌وه‌نده بووه و ده‌ستی بردووه بۆ چاكسازی و له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر گه‌نده‌ڵكاری داوه، بۆیه ئێستا به‌شێك له‌وانه‌ی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت ده‌یانه‌وێت بڵێن: به‌غدا هه‌قه و هه‌ولێر ناهه‌قه.
به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكرد، له (2019) هه‌ولێر رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵیش رێككه‌وتن كرابوو، به‌ڵام كابینه‌ی "عه‌بدولمه‌هدی" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ "مسته‌فا كازمی" رێككه‌وتن كرا، چوار مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ، (320) ملیار دینار ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند نه‌بوون. له كاتێكدا كازمی خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه هه‌ولێر پابه‌ند بووه به ناردنی نه‌وت و وته‌بێژه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، كه پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له پشكی بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن، نا هه‌ولێر پابه‌ند نه‌بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، شاندی دانووستانكاری هه‌رێم، شه‌ش كه‌سن، پێنجیان سه‌ر به یه‌كێتی و گۆڕانن و سه‌رۆكی شانده‌كه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێدراوه بۆ رێككه‌وتن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان روویدا، به "ئیعاز" كرا و ئه‌وانه "مه‌رجه‌عێكیان" هه‌یه و له زۆنێكی پۆپۆلیستیدا په‌روه‌رده كراوون و هه‌ر شتێك دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی بێت ده‌یكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: به گوێره‌ی زانیاری خۆم، له دوا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، داوای پۆستی كردووه و گۆڕان داوای پۆستی كردووه و ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی پارتی، بڕوامان وایه و داوا له پارته‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكاته‌وه و ناكرێت له كۆبوونه‌وه‌ی داخراودا داوای پۆست بكه‌ن و له به‌رده‌م كامێراش مووزایه‌ده بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، چووه‌ته لای هه‌ریه‌ك له "خالید شوانی" و "ئاوات شێخ جه‌ناب" و وتویه‌تی: بۆ راستییه‌كان به خه‌ڵك ناڵێن، خالید شوانیش، وتویه‌تی: هه‌ندێك راستی هه‌ن نامانه‌وێت باسیان بكه‌ین، بۆ نموونه چووینه‌ته لای "عه‌مار حه‌كیم" و باسی مووچه‌مان كردووه، ئه‌و وتویه‌تی: په‌رله‌مانتارێكی كوردتان هه‌یه، ناوی نازانم، "لوت قه‌وییه ریش سپییه"، كه مه‌به‌ستی "ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید" په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بووه له به‌غدا، ئه‌و ده‌ڵێ مووچه مه‌ده‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، "به‌همه‌ن كاكە عه‌بدوڵڵا" گوتی: ئه‌وان ئه‌جێندایه‌كیان هه‌یه بۆ ته‌سلیم كردنی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌غدا و وه‌ك چۆن كاتێك حه‌شد كه‌ركووكی داگیركرد، هه‌موو میدیاكانیان له خزمه‌تیدا بوون و ده‌یانوت حه‌شد به‌ره‌و هه‌ولێر دێت و.. ئێستاش ئه‌وه‌ی روویدا هه‌مان شت بوو.