عێراق لە دوو مانگدا 130 هەزار تۆن خورما دەفرۆشێت

ھەناردەی خورمای عێراق زیاد دەكات

K24 - ھەولێر

عێراق لە ماوەی دوو مانگدا، بڕی 130 ھەزار تۆن خورمای ھەناردەكردووە .

وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا توانراوە نزیكەی 130 ھەزار تۆن خورما ھەناردەی وڵاتان بكات، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە 2018 و 2019 زیادەی بەرچاوی تۆماركردووە .

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، ھەناردەكردنی ئەو زیادەیە دوای ئەوە دێت كە لەلایەن محەمەد خەفاجی وەزیری كشتووكاڵەوە داوا كرا پەرە بە داچاندنی داری خورما و بەرھەمھێنانی ئەو بەرھەمە بدرێت و ھەروەھا چەند كەناڵێكی ھەناردەكردن بكرێتەوە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی بكرێت و تەنانەت پلان و بەرنامەی تایبەت لەلایەن تیمی پێشكەوتووی وەزارەتەكە دابرێژرێت، بۆ ئەوەی بەبازاڕكردنی گەورە بۆ بكرێت.