گەنجێك لە ھەولێر كوژرا

"كێشەكەیان لەسەر قەرز بووە"

K24 – ھەولێر

شەوی رابردوو گەنجێك لە شاری ھەولێر كوژرا، پۆلیس رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كەسێكی دیكە لەسەر قەرز شەڕیان كردووە.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو گەنجێك بەناوی نێچیرڤان عەبدولرەحیم لە ھەولێر كوژراوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان ئەو گەنجە لەگەڵ كەسێكی دیكە لێیان بووە بە دەماقەڵە و شەڕ لە ئەنجامدا ئەو كەسە كوژراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "بەپێی زانیارییەكان كێشەی ئەو دوو كەسە لەسەر قەرزبووە".