وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت

ھێزەكانی عێراق لە تەواوی شنگال جێگیر دەكرێن
kurdistan24.net

K24 – شنگال

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تەواوی بارەگاکانیان لە ناو شنگال چۆڵ بکەن.

ماھیر شنگالی پەیامنێری كوردستان24 لە شنگال رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی (یەپەشە)ـی سەر بە پەکەکە دەستیان بە چۆڵکردنی ئەو بارەگایانە کرد تا ئێستا لەژێر دەستی ئەواندا بوون.

پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند: "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بە هێزێکی زۆرەوە گەیشتووەتە شنگال و هەروەها چوار لیوای پۆلیسی فیدڕال لە تەواوی قەزا و ناحیەکانی شنگال جێگیر کراون. بڕیارە فەوجی یەکی سوپای عێراق ناوچەکانی نێوان شلۆ تا عێن شەبابیک بپارێزێت و فەوجی دووش ناوچەکانی نێوان شلۆ تا حەردان بپارێزێت".

لەسەرەتای رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، پەكەكە و لایەنگرانیان دژی رێككەوتنەكە كاردەكەن، بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، پەكەكە بەناوی "بەڕێوەبەری خۆسەر" جارێكی دیكە لایەنگرانی لە شنگال ھانداوە، ئەمڕۆ دژی چۆڵكردنی بارەگاكانیان خۆپیشاندان بكەن و دەیانەوێت ئاڵۆزی دروست بكەن.

سەبارەت بە چیای شنگال، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئێستا ھێزێكی زۆری سوپای عێراق لەسەر چیای شنگال جێگیری كراوە، سوپا و پۆلیسی فیدرالی بە ھەنگاو لە تەواوی ناحیە و ناوچەكانی شنگال بڵاودەبنەوە و بارەگاكانیان دادەمەزرێنن".

بەگوێرەی رێككەوتنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، دەبێ ھێزە میلیشیاكان تەواوی ناوچەكانی شنگال چۆڵ بكەن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، دوێنێ دووشەممە چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ شنگال، 7 باره‌گای خۆیان چۆڵكرد، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی قه‌زاكه‌یه‌.

وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت
وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت
وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت
وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت
وادەی كشانەوەی پەكەكە و حەشد لە شنگال كۆتایی دێت