زیاتر لە 6 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە فڕۆكەخانەی ھەولێر دەستی بەسەردا گیرا

K24 – ھەولێر
ئاسایشی فڕۆكەخانەی ھەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە 6 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرت، كە بە نیازبوون كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لەلایەن كارمەندانی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستگیرا بەسەر 6 كیلۆ و 400 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك، كە لەناو دوو رایەخی دانیشتن و ماكسیەكی ئافرەتان شاردرابووەوە، دەویسترا لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.



