به‌ربژێرانی باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2020 ئاشكرا كران

مێسی بۆ جاری پازده‌یه‌م به‌ربژێركراوه‌

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌ فه‌رمی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ربژێرن بۆ باشترین پێكهاته‌ی ئه‌مساڵ.

یوێفا لیستی یاریزانه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌نجا یاریزانن بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی نمونه‌یی ئه‌مساڵی كیشوه‌ره‌كه‌ پێبكهێنن، له‌ نێوانیاندا لیۆنێل مێسی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، مباپێ، نێیمار و دێ برۆین ده‌بینرێن.

یوێفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كریستیانۆ حه‌ڤده‌مین ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك به‌ربژێر ده‌بێت بۆ باشترین پێكهاته‌ی ساڵ له‌ ئه‌وروپا و  14 جاریش له‌ پێكهاته‌كه‌ دانراوه‌.

هاوكات لیۆنێل مێسی جاری پازده‌مه‌ به‌ربژێر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ جاری یازده‌م بچێته‌ نێو پێكهاته‌ی نمونه‌یی ئه‌وروپا.