رووسیا و توركیا ناوهندێكی چاودێری ھاوبەش لە قەرەباغ دادهمهزرێنن

K24 – ھەولێر:
وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، ئەنقەرە و مۆسكۆ بەڵگەنامەیەكیان واژوو كردووە لە بارەی دامەزراندنی ناوەندێكی چاودێری ھاوبەش لە قەرەباغ.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "گفتوگۆ تەكنیكییەكانی نێوان رووسیا و توركیا لە بارەی دامەزراندن و بەكارخستنی ناوەندێكی چاودێریكردنی ئاگربەست لە قەرەباغ بە كۆتایی ھات و واژوو لە سەر رێككەوتن كرا".
وەزارەتەكە گوتیشی: رووسیا و توركیا ئامادەكاری دەكەن بۆ دەستپێكردنی كار لەم بوارەدا.
لە 10 تشرینی دووەم، سەركردەكانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا رێككەوتنێكیان واژوو كرد بۆ راگرتنی شەڕ بەتەواوی لە ناگۆڕنۆ قەرەباغ.
بەپێی ئەو رێككەوتنە، ئەرمینیا بەڵێنیدا بە گەڕاندنەوەی كهلبجار، لاچین و ئەغدام بۆ ئازەربایجان، ھەردوو لایەنیش بەڵێنیان دا دیلەكان و تەرمەركان ئاڵوگۆڕ بكەن.
سەرچاوە: روسیاالیوم
وهرگێڕان: م.