نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە

جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان كرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆرۆنای نوێ بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناناغەکە و داهاتوو کردەوە.