به ڤیدیۆ..به‌هۆی ماڕادۆناوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت

پاوڵا داپێنای ئه‌و خانمه یاریزانه‌ی كه ئاماده‌نه‌بوو خوله‌كێك بۆ رووحی ماڕادۆنا بوه‌ستێت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، داوا ده‌كات فریای بكه‌ون و ژیانی له مه‌ترسی دایه.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: پاوڵای كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ریاسی ئیسپانیا پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئابانكا ئاماده‌نه‌بوو خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانی ئه‌فسانه‌ی ئارجێنتینا دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا بوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند.
پاوڵا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌زار جاری دیكه‌ش ئه‌م ده‌رفه‌ته بره‌خسێت ئاماده‌م دووباره‌ی بكه‌مه‌وه و په‌شیمان نیم كه بۆ رێزگرتن له ماڕادۆنا رانه‌وه‌ستام.
ئه‌و خانمه یاریزانه گوتیشی: پێشتر چه‌ندانجارم بینیومه كه ماڕادۆنا سووكایه‌تی به ئافره‌تان كردووه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه ره‌فتاره‌كانی ناشیرین بوون و ئازاری چه‌ندان خه‌ڵكی داوه، بۆیه ئاماده نیم رێز له‌مجۆره مرۆڤانه بگرم، ئه‌م كاره‌شم بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه ماڕادۆنا مادده‌ی هۆشبه‌ری خواردووه، چونكه چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناودار ئاڵووده‌بوونه، ئه‌وان ته‌نیا زیانیان بۆ خۆیان هه‌یه، من ئه‌م كاره‌م كرد ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڕادۆنا ئازاری ئافره‌تی داوه بۆیه پشتم تێكرد و ره‌تم كرده‌وه رێزی لێبگرم.
ئه‌و خانمه ئیسپانییه ده‌شڵێت: شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی سۆشیاڵ میدیاوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم خه‌ڵكی ئارجێنتینا و ئیتاڵیا بوون.
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی رۆژی 25ـی مانگی رابردوو جه‌ڵته‌ی دڵی لێدا و ماڵئاوایی له ژیان كرد، دوای 2 رۆژ مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دواجار ته‌رمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شاری بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئارجێنتینا له پاڵ گۆڕی دایك و باوكی ناشتیان.
.jpg)