ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە و بوودجە تاووتوێ دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە

K24 – ھەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی پرسی مووچە و بوودجە و چەند بابەتێكی دیكە كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانوونی یەكەمی 2020، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە:

  • پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق.
  • پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
  • دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
  • پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.