مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندووه‌، كه‌ لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی  مووچە ده‌كرێ.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵ بووه‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌ڵێنیانداوه‌ كه‌ بابه‌تی ناردنی مووچه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشت، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كورتهێنانه‌ به‌ قه‌رز دابین ده‌كات، تا بڕه‌ مووچه‌ی ته‌رخانكراو له‌ به‌غدا ده‌گات و دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا له‌ بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌ بۆ مووچه‌ وه‌رده‌گیرێت، ده‌درێته‌وه‌.

بڕیاریشه‌ به كەمكردنەوەى تەمويلى 21% مووچە دابه‌ش بكرێت.