سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاووتوێ دەكەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی رووسیا لە عێراق سڵاوی سێرگێی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوە و میخاییل باگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها رۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا كرایەوە.