له عێراق 34 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له وڵات‌دا راگه‌یاند و له ئاماره‌كه‌دا هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ژمار كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 30 هه‌زار 802 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی هه‌زار و 961 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 34 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 743 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 556 هه‌زار و 728 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 340 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 486 هه‌زار و 313 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 58 هه‌زار و 75 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 277 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B