ئه‌م 2 راهێنه‌ره‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان به‌ربژێرن

ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی زێدان بڵاوبووه‌ته‌وه‌

هەر یەکە لە ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ و رائول گۆنزالێز پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە، کارگیری یانەی ریال مەدرید لە ئەگەری دوورخستنەوەی زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەیان بە هۆی ئەنجامە خراپەکان، ئەو کاتە لە نێوان ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی و هەروەها رائول گۆنزالێز راهێنەری تیپی دووەمی یانەکەیان، وەکو شوێنگرەوەی راهێنەرەکەیان دەست نیشان دەکەن و یاریزانەکەی پێشووی ئەو یانەیەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە شوێنگرەوەی زیدان.

ریال مەدرید ئەم وەرزە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین و لە پێنج یاریی رابردوویان لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ تەنها یەک یارییان بردووەتەوە