پۆلیسی توركیا (18) عێراقی به تۆمه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ "داعش" ده‌ستگیر كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئه‌مڕۆ (2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) بڵاویكرده‌وه، "(18) عێراقی به تۆمه‌تی كاكردن له‌گه‌ڵ داعش، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌ستگیر كران".
ئاژانسه‌كه روونیشیكرده‌وه، پۆلیسی دژه تیرۆر و هێزه‌كانی هه‌واڵگری، (18) عێراقییان ده‌ستگیركرد، گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ "داعش" هه‌بێت، به‌دوای (2) كه‌سی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێن.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزه ئه‌منییه‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، (294) گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه، كه به‌نیازبوون به‌هاوكاری داعش زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره و ئه‌ده‌نه ئه‌نجام بده‌ن".