دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك راده‌ستی پۆلیسی شاره‌كه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك پاشه‌كشێیان كردووه و به‌ره‌و به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌شوێنی ئه‌وان هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه ره‌وشی ئه‌منی ده‌گرنه ده‌ست.
په‌یامنێری كوردستان 24، له كه‌ركووك، "سۆران كامه‌ران" گوتی: "لیوای (61)ی تایبه‌ت كه سه‌ر به نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووكیان لابووه، راسته‌وخۆ فه‌رمانیان له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه وه‌رده‌گرت و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ناوشار بوون، بڕیاریان بۆ هاتووه و كشاونه‌ته‌وه و نه‌ماون، ته‌نیا هه‌ندێك ئۆتۆمبێلیان له سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" ماوه، بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا".
گوتیشی: "بڕیاره دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك بدرێته ده‌ست پۆلیسی خۆجێی شاره‌كه، كه له فه‌وجێكی (300) كه‌سی پێكهاتووه، (100) پۆلیسی كورد و (100) پۆلیسی عه‌ره‌ب و (100) پۆلیسی توركمان، ئێستا له مه‌شقن، بڕیاره دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك وه‌ربگرن له بری لیوای (61) كه زۆربه‌یان كشاونه‌ته‌وه به‌غدا".
روونیشكرده‌وه، "بابه‌تی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك، پێشنیازی شاندنی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له به‌غدا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، راده‌ستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكرێته‌وه و هێزی بیانی و نامۆ نه‌هێنرێته شاره‌كه و له‌سه‌ریان فه‌رز نه‌كرێت".
ئاماژه‌شی كرد، "ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، دواتر دۆسیه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتیش راده‌ستیان بكرێته‌وه، به‌شێكی دیكه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك ئه‌وه‌بووه، هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری پێبكرێت، له دۆسیه‌ی ئه‌منی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌مانه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت"، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، له "ژووری هه‌واڵه‌كانی كوردستان24"دا گوتی: "ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا كراوه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه، ئاسایكردنه‌وه‌ی شنگال، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له شنگالن، هێزه‌كانی په‌كه‌كه یان هێزی دیكه‌ی نا نیزامی له‌وێن، ده‌بێت بكشێنه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی شنگال ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پۆلیس، ئه‌و ژماره‌ی بۆ ئێزدیه‌كان دانراوه، به‌هه‌ماهه‌نگی قائیمقامی شنگال ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌ببه‌ن، سه‌باره به‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، له‌ژێر فه‌رمانده‌ی هاوبه‌شی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت ".
لیوا "عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت" گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان و حكومه‌تی عێراق گرنگه، رێكه‌وتنێكی ستراتیژییه، له‌داهاتووشدا ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه قۆناغ به قۆناغ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هێزه‌كانی هاوبه‌شی هه‌رێم و عێراق، له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ره‌تا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك دیاله و كه‌ركووك و مه‌خموور و گوێڕ و سحێلان و ئه‌و شوێنانه‌ی تایبه‌تن به هێزه‌كانی عێراق له خوارووی موسڵ، ده‌ست به ئه‌ركه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، "یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر كراوه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه له شنگال، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و شوێنه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوبه‌شی، ده‌بێت به زووترین كات بكشێنه‌وه، هه‌ندێك له‌و هێزانه كشاونته‌وه، بڕیاره هێزه‌كانی دیكه‌ش بكشێنه‌وه، ده‌بێت 100% ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت".
مه‌كه‌زی ته‌نیسیق له به‌غدا دروست كراوه، ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به‌غدا له هه‌ولێر ته‌نیسقیان هه‌یه، سه‌ره‌تا له دیاله و خانه‌قین ده‌ستپێده‌كات، خاڵی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌ی 10 رۆژه به‌ره‌و به‌غدا ده‌كشێنه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وان هێزه‌كانی پۆلیس شوێنیان ده‌گرنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بگه‌ڕێته‌وه به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، قۆناغ به‌قۆناغ بتوانرێت هه‌موو بڕیاره‌كان جێبه‌جێبكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی گرنگبوو، هه‌ردوو سه‌نته‌ری هاوبه‌ش دامه‌زراوه، ئه‌فسه‌رانی ئێمه له‌به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوون و ئه‌فسه‌رانی به‌غدا لێره ده‌ستبه‌كار بوون، دواتر قۆناغ به‌قۆناغ هه‌ستده‌كرێت حكومه‌تی ناوه‌ندی له كاره‌كانی جددییه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی بڕیاری دا هه‌موو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك پاشه‌كشه پێ بكه‌ن و له‌شوێنی ئه‌وان هێزی عێراقی، واتا هێزی نیزامی له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌وكاته بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم پێویسته پێداگری له‌سه‌ر بكرێ، شه‌ونخوونی بكه‌ین پێگه‌كه‌كانی كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی له زۆر رووه‌وه به‌رده‌وام بووه، له ناو هه‌موو هێزه‌كمان هه‌بووه، سوود بۆ هه‌ردوو لایه، كاتێك حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانی له‌و ناوچانه‌دا به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه ئارامی سه‌قامگیر بكات، ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ دروست بووه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه ناتوان ناوچه‌كه ئارام بێت، هێزه‌كانی عێراق به‌ته‌نیا ناتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و شوێنانه بكات، هه‌موو كاتێك ئه‌و ناوچانه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری دا سه‌نته‌ری هاوبه‌ش دروست بكرێت و ئه‌و هێزانه به‌هاوبه‌شی له‌و ناچانه‌دا بمێننه‌وه و مه‌ترسی بوونی داعش كه‌مبكرێته‌وه و رێگه نه‌ده‌ن ده‌ستوه‌ردان بكرێت و ئاڵۆزی دروستببێت.