(4) چه‌كداری داعش له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كران

به‌هاوكاری هاووڵاتیان زانیاری وردیان به‌ده‌ستگه‌یشت

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "(4) چه‌كداری دیوانی جوندی سه‌ر به‌چه‌كدارانی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كردووه‌".

پۆلیسی نه‌ینه‌وا گوتی: "هێزێكی هاوبه‌ش له‌ فه‌وجی (12)ی فریاكه‌وتنی پۆلیسی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری نه‌ینه‌وا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری هاووڵاتیان زانیاری وردیان به‌ده‌ستگه‌یشت، توانیان (4) كه‌س له‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وانه‌ له‌لای چه‌پی موسڵ ده‌ستگیركراون، پێشتر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش، له‌ژێر ناوی (دیوانی جوند و سه‌ربازگه‌ی گشتی) كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه‌".