بوومەلەرزەیەك باكووری كوردستانی ھەژاند
K24 - ھەولێر
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر پارێزگای سێرتی باکووری کوردستانی هەژاند.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بو گوێرەی رێختەر لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان روویداوە.
گوتیشی، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی مسرچی بووە و تا ئێستاش زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزاندراوە، بەڵام هاووڵاتییان لە ترسی دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەکە ماڵەکانیان جێهێشت و چوونە سەر شەقامەکان.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەش لە شارەکانی دیاربەکر، مێردین، ئێلەهـ و شرنەخ و قاملشۆ و دهۆکەوە هەست بە بوومەلەرزە کراوە.
سهرۆكایهتی ئیدارەدانی كارهسات و باری لهناكاوی توركیا ئاشکرا کردووە، بوومەلەرزەكە کاتژمێر 08:45 بەیانی لە قوڵایی 20 کیلۆمەتردا روویداوە.