تەواوی گرووپە چەکدارەکان قەزای شنگالیان چۆڵ کرد

K24 - هه‌ولێر:
ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو قه‌زای شنگال، باره‌گاكانیان چۆڵ كرد و چوونه ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیدەکاتەوە؛ تەواوی گروپ و هێزە چەکدارەکان ناوەندی قەزای شنگالیان جێهێشت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له‌نێو قه‌زای شنگال، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر بووه و ئێستاش هیچ گرووپێكی چه‌كدار له‌ناو قه‌زای شنگال نه‌ماون.
خه‌فاجی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه رۆیشتنی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه، به گفتوگۆ بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوونه.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه جێگیربكه‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، پۆلیسی ناوچه‌كه له‌ناو قه‌زای شنگال ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، پۆلیسی فیدرالی و پاسه‌وانی سنووریش، ئه‌ركیان پاراستن و زامنكردنی سه‌قامگیری سنووره له‌گه‌ڵ سووریا.
ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە پرۆسەی کشانەوەی هێزە چەکدارەکان لە شنگال دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دێت لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.