رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر دینامۆکیەفی ئۆکراینی توانی گۆڵی ژمارە 750 لە کاروانی وەرزشی تۆمار بکات.

دوای یارییەکە گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی '' 750 گۆڵ، 750 ساتی خۆش و 750 جار زەردەخەنە زستە سەر لێوی هاندەران، سوپاسی سەرجەم راهێنەر و ئەو یاریزانانە دەکەم کە هاوکارم بوون بۆ گەیشتن بەم ریکۆردە، سوپاسی هەموو ئەو رکابەرانەشم دەکەن کە وایان کرد هەر رۆژ هەوڵی زیاتر بدەم ''.

رۆناڵدۆ لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ ریال مەدرید 450 گۆڵ، مانچێستەر یونایتد 118 گۆڵ، یۆڤێنتۆس 75 گۆڵ و هەروەها لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆنا 5 گۆڵی تۆمار کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی 102 گۆڵی کردووە.