ئۆپێك و رووسیا گفتوگۆ لەبارەی بازاڕی نەوت دەكەن

ئەمڕۆ ئۆپێك و رووسیا كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

رێكخراوی ئۆپێك ھەناردەكاری نەوت و رووسیا گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانیان لەبارەی گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم بازاڕی نەوت دەستپێدەكەنەوە و ھەوڵیشدەدەن بگەنە چارەسەرێكی گونجاو.

ئۆپێك ئاماژەی بەوەكردووە، دانوستاندن لەسەر كەمكردنەوەی 500 ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەكەن، بۆ كانوونی یەكەمی ساڵی داھاتوو، لەھەمانكاتدا ھەریەك لە رووسیا و عێراق و نەیجیریا و ئیمارات ھەوڵی بووژانەوەی زیاتری بازاڕی نەوت دەدات بۆ ساڵی داھاتوو لەكاتێكدا بڕیاریشە تاوەكو ئاداری ساڵی 2021  ئۆپپێك پڵەس درێژە بە كەمكردنەوەی 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بدات، كە ھاوتایە بە 8%ـی كۆی بەرھەمی نەوتی جیھان.