ته‌ندروستی جیهان كاتی ده‌سته‌به‌ربوونی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان پێشبینیی كرد، له چاره‌گی یه‌كه‌م یان دووه‌می ساڵی 2021 ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌سته‌به‌ر بێت، به‌ڵام وه‌ك رایگه‌یاند، ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر پێویستن و كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه، ڤاكسینه‌كه زووتر له‌و واده‌یه پێیان بگات.
تارق یاساریفیچ، گوته‌بێژی فه‌رمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) به ئاژانسی "تاس"ـی رووسیی راگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كه‌ین، له چاره‌گی یه‌كه‌م یان دووه‌می ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی جیهان ده‌سته‌به‌ر بێت، به‌ڵام ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی سنوورداری ئه‌و ڤاكسینانه به‌ر له‌و واده‌یه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكرێت، كه زۆرترین مه‌ترسی تووشبوونیان به په‌تای كۆرۆنا هه‌یه".
یاساریفیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئێستا رایه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له‌سه‌ره‌تادا ڤاكسینه‌كان به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی به‌ساڵاچوو بدرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: ئێستا زیاتر له 210 جۆر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له قۆناغه جیاوه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دان، به‌لایه‌نی كه‌م 48 جۆریان به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبكرێنه‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 جۆر ڤاكسین له سێیه‌م قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان.
سه‌رچاوه: تاس
H.B