مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 6/12/2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه، كه دابه‌شكردنی مووچه، كه مكردنه‌وه‌ی ته‌مولیكردنی 21% ده‌بێت، هه‌رچی مووچه‌ی پله باڵاكان و تایبه‌تیشه، به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی بڕه پاره‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ده‌گات، ئه‌و كورتهێنانه له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه، دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌كه.