شه‌رم له خۆکردن به‌هۆی په‌رله‌مانتارانی کورده‌وه
شه‌رم له خۆکردن به‌هۆی به‌شێک له په‌رله‌مانتارانی کورده‌وه، ئێخه‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئێمه ده‌گرێت. په‌رله‌مانی کوردستان به‌هۆی ئه‌مجۆره په‌رله‌مانتاره کاره‌کته‌ر شێواوانه‌وه نه‌ک بووه به چایخانه‌ی شه‌ڕه‌که‌ڵه‌شێر، به‌ڵکوو بووه به مه‌یدانی نه‌زانه‌کانی وڵات. له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، له باشووری کوردستاندا هیچ شتێک له‌وه ئاسانتر نییه، که تاک ببێته سیاسیی و ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی تاک پێویستیه‌تی بۆ ئه‌م پۆستانه ئاماده‌بوونیه‌تی بۆ به ئامرازبوونی ویستێکی ویستراو نه‌ک کۆمپێتێنتی سیاسیی و یاسایی. به سیاسییبوون و بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان، کاسبییه، هه‌ر بۆیه هه‌موو بێ ئیشێک کاتێک به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێت، په‌رله‌مان وه‌ک شوێنی کار له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و کارانه‌دا نووسراوه، که بێ کار به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌گه‌ر له باشووردا یاسا سه‌روه‌ر بووایه، ئه‌وا ده‌بووایه ته‌واوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌خوێنده‌وار و ئاژاوه‌گێڕانه به هێزی پۆلیس په‌لکێش بکرانایه‌ته ده‌ره‌وه. بستێک زه‌ویی له باشووردا نه‌ماوه، به ده‌ستی ئه‌مجۆره مرۆڤانه ناشیرین نه‌کرابێت. ئه‌م مرۆڤانه له هه‌موو وێستگه‌کانی ژیانیاندا خاوه‌نی چه‌نده‌ها سیناریۆی وه‌هان، له کۆڵاندا میزکردن به دیواری ئه‌و ماڵانه‌دا، که ئه‌مان حه‌زیان به چاره‌یان نه‌بووه، له قرچه‌ی نیوه‌ڕۆدا له ده‌رگادان و جه‌ڕه‌س لێدان، قڵپکردنه‌وه‌ی ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌کانیان. له پۆلی قوتابخانه‌دا ئاژاوه‌گێڕیی و گاڵته‌کردن به مامۆستا و له ئێستاشیاندا ته‌پڵ لێدان له په‌رله‌ماندا.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد هه‌رگیز لێی به ئاگا نابین، بریتییه له‌وه‌ی، که چه‌ند وێرانکه‌رین له ماڵی خۆماندا، چه‌ند ناشیرینکه‌ری یه‌کتریین، چه‌ند دوژمنی یه‌کتریین. رۆژ به رۆژ و ساڵ به ساڵ، زیاتر ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنین، که سیاسه‌تکردن له نیشتمانی ئێمه‌دا هێنده‌ی کاری خه‌ڵکانی ناکۆمپێتێنته، به چاره‌کی ئه‌وه کاری خه‌ڵکانی خاوه‌ن زانین نییه.
ناتوانین لێره‌دا بڵێین به‌هیوای ئه‌وه‌ین، که له هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌دا، خاوه‌نی خه‌ڵکانێکی تری کۆمپێتێنت و ته‌ندروست بن، چونکه خودی پارته‌کان لێوانلێون له خه‌ڵکانی ناکۆمپێتێنت و خاوه‌نی رۆحێکی شه‌ڕانگێز و دوژمنکارانه‌ن. کارکردن بۆ رووخاندنی حکومه‌ت و له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانجار گه‌وره‌تره وه‌ک له کارکردن بۆ ئاشتیی و ئاوه‌دانیی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بتوانین هیوای پێبخوازین، ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانی کۆمپێتێنت و خاوه‌ن زانین کار له‌وه‌دا بکه‌ن، که حکومڕانیی خاڵیی بکه‌نه‌وه له خه‌ڵکانی ناکۆمپێتێنت. ده‌شێت لێره‌دا خه‌ڵکانێکی زۆر بێکار بن، لێ بێکاریی ئه‌مانه، ده‌شێت شوێنی کاره‌کانی تر پڕبکاته‌وه، که پێویستیان به کۆمپێتێنت و زانین نییه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه، که خه‌ڵکانی خاوه‌ن کۆمپێتێنت و رۆشنبیره‌کانمان هه‌تا بێت خۆیان زیاتر و قووڵتر ده‌شارنه‌وه و نه‌زانه‌کانیش سه‌رقاڵی گه‌یشتنن به ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. له هه‌ندێک پارت و لایه‌ندا ئه‌مانه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، ئاخۆ له وێرانکردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمیشدا سه‌رده‌که‌ون؟