كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەولێر پاداشتێكی 5 ملیۆن دۆلاری رادەگەیەنێت

كونسوڵخانەی ئەمەریكا داوای ھاوكاری دەكات

K24 – ھەولێر

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، پاداشتی 5 ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردووە، بۆ زانیاری لەبارەی قاچاخچیێتی داعش بۆ نەوت.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەولێر رایگەیاند "پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچیێتی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین".

كونسوڵخانەی ئەمەریكا دەڵێ: "یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش. ئەگەر زانیاریتان ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردن. نامە بۆ خەڵاتکردن لەپێناوی دادپەروەری بۆ ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+  بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە".