ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی: به‌س ئێمه به‌رپرسین له لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌ندامان

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی "كۆسره‌ت ره‌سوڵ" و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی و قه‌یرانی دارایی و ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی میدیایی، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه باڵایه‌ی یه‌كێتی بڕوای وایه "یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه به پێویستی زانیوه یه‌كێتی ببێته خاوه‌نی "گوتارێكی یه‌كگرتوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی یه‌كێتی كراوه، كه به "ئه‌نجومه‌نی باڵا" ناوده‌برێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ته‌نیا ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی سزادانی ئه‌ندامانیان هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه: "لێرەدا پێویستە رایبگەیەنین، كەوا تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی، بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سڕكردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌وه.