بەڕێوەبردنی بەندەری ئەنتالیای توركی بۆ كۆمپانیایەكی قەتەری گواسترایەوە

كۆمپانیای QTerminal نزیكەی 140 ملیۆن دۆلاری دایە كۆمپانیای Global Ports Holding

K24 – ھەولێر:

مافی بەڕێوبردنی بەندەری ئەنتالیای توركی لە سەر كەناراوی دەریای ناوەڕاست، گواسترایەوە بۆ كۆمپانیای QTerminalی قەتەری، بەپێی پەسندكردنی ئەنجوومەنی ركابەریی توركی لەسەر كردەوەی كڕینی مافەكانی بەڕێوەبردنی ئەو بەندەرە زەبەلاحە.

كۆمپانیای QTerminal نزیكەی 140 ملیۆن دۆلاری دایە كۆمپانیای Global Ports Holding كە مافی بەڕێوبردنی بەندەری ئەنتالیای ھەبوو تا ساڵی 2028.

مانگی رابردوو كۆمپانیا Global Ports Holding رێككەوت لەسەر فرۆشتنی بەڕێوبردنی بەندەری ئەنتالیا بە كۆمپانیای QTerminals WLLی قەتەری، كە وێستگەی كۆنتێنەرەكان لە بەندەری حەمەدی قەتەری بەڕێوە دەبات.

كۆمپانیای Global Ports Holding لە راگەیاندراوێكی خۆیدا بۆ بۆرسەی لەندەن گوتی: ئەو داھاتی فرۆشتنی مافی بەڕێوبردنی بەندەرەكە بەكاردەھێنێت بۆ دانەوەی ئەو سەندانەی بە یۆرۆ تۆماركراون بە بەھای 250 ملیۆن دۆلار و مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو دەیانداتەوە.

لە میانی ساڵی 2019 بەندەری ئەنتالیا، كە شوێنێكی ستراتیجیی ھەیە، داھاتی 47.5 ملیۆن دۆلار بووە، بەندەرەكە گەورەترین بەندەری رێكخراوە لەسەر لەسەر كەناراو بەدرێژایی 700 میلی دەریایی لە نێوان ئەزمیر و مرسین.

بەندەرەكە ساڵانە پێشوازی لە نزیكە 1500 كەشتی دەكات و توانای دەستاودەستكردنی 350 ھەزار كۆنتێنەری ھەیە.

سەرچاوە: "زەمان"ی توركی