گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، "هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌درێت".
"حه‌سه‌ن نازم" گوتیشی: "كاری زۆر كراوه له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه، من گه‌شبینم، هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كان ده‌درێت تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مان".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه دراوون له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له باره‌ی هه‌وڵه‌كانه‌وه گوتیشی: "به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ته‌نگژه‌ی دارایی و كێشه‌كانی مووچه، په‌نا به خوا له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێین".