تهندرووستی ههولێر وردهكاری رووداوهكهی نهخۆشخانهی رزگاری دهخاتهڕوو
K24 – ههولێر:
پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، ئهو كهسانهی هێرشیان كردبووه سهر نهخۆشخانهی "رزگاری" له شاری ههولێر دهستگیركراوون و بهڕێوبهرایهتی تهندرووستی ههولێر، رایگهیاند، "کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە ئەو پەڕی توانای خۆیان دەبەخشنە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
له روونكردنهوهیهكدا، كه وێنهیهكی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "سوپاسی لایەنی پەیوەندیدار و دادگا و دەزگای پۆلیس و ئەمنیەکان دهکەین بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێساکان".
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
دوای بەدوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە رۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی رزگاری کە تەمەنی(81) ساڵ بوو و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژی سێشەممە کاتژمێر (3) بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی بە داخەوە گیانی سپارد، پاش ئەوەی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە ئەو پەڕی توانای خۆیان دەبەخشنە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەشێکیان بونەتە قوربانی ئەم ڤایرۆسە، لە بڕی ئەوەی کەس و کار و هاوەڵی نەخۆش سوپاسگوزاری ستافی تەندروستی بن هەڵسان بە هەڵسوکەوتێکی دوور لەبەهای رێزگرتن ئەرکی پیرۆزی کاری پزیشکی، هەڵسان بە ئەنجام دانی پشێوی و هەڵکوتانە سەر ستافی تەندروستی و شکاندنی کەل و پەل و ئەمبوڵانس لە ناو نەخۆشخانە و کە ئەنجامدەرانی کارەکە کەس و کاری کۆچکردوو بوون، دوای رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رێگەی بەشی یاسایی سکاڵای لە و کەسانە تۆمارکرد، کە هەڵیان کوتاوەتە سەر بەها پیرۆزەکانی نەخۆشخانە و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەبڕیاری دادوەر ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیرکران بەمادەیی (477)یاسایی سزادانی عێراق، کە کوڕی کۆچکردوون، لێرەوە هاونیشتیمانیان دڵنیادەکەینەوە کە پزیشکان و کارمەندان تا دەگاتە فەرمانبەران خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و کە بەشێکیان بوونەتە قوربانی ئەم ڤایرۆسە و گیانیان سپاردووە، کە لە ئێستا ژماریان گەیشتووهتە (36) ستاف لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
بە پێویستی دەزانین سوپاسی لایەنی پەیوەندیدار و دادگا و دەزگای پۆلیس و ئەمنیەکان بکەین بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێساکان.
راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
3ی 12ی 2020