ئەدۆڵف ھیتلەر لە ھەڵبژاردنەكانی نامیبیا سهركهوتن بهدهستدههێنێت
.jpg)
K24 – ھەولێر:
رۆژنامەی "دەیلی مەیل" رایگەیاند، سیاسەتوان ئەدوڵف ھیتلەر ئۆنۆنا، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستھێنا لە ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی لە نامیبیا.
بەپێی رۆژنامەگە، ئۆنۆنا 85% دەنگەكانی بەدەستھێناوە و بۆ ئەنجوومەنی ھەرێمی ھەڵبژێردراوە لەسەر لیستی "رێكخراوی باشووری رۆژئاوای ئەفریقیا"ی دەسەڵاتدار.
سەبارەت بە سەركەوتنەكەی لە ھەڵبژاردنەكاندا گوتی: "من ھەوڵ نادەم دەسەڵاتی سیاسی بەدەست خۆم بێنم و نیازیشم نییە دەست بەسەر جیھاندا بگرم".
گوتیشی: باوكی لە رووداوە مێژووییەكانی پەیوەست بە ناوی ئەدۆڵف ھیتلەر تێنەگەیشتووە، كاتێك ناوی لەو ناوە و ئێستاش كات بەسەرچووە بۆ گۆڕینی ناوەكەی. ئاماژەشیكرد ئەندامانی خێزانەكەی بە ئەدۆڵف ئۆنۆنا بانگی دەكەن.
شایانی باسە، كۆماری نامیبیا، داگیركراوی ئەڵمانیا بووە و زمانی ئەڵمانی دانیپێدانراوە وەكو یەكێك لە زمانە نیشتیمانییەكان لە نامیبیا و لە ھەندێك ناوچەكانی وڵاتدا لە قسەكردندا زمانی سەرەكییە.
سەرچاوە: RT