حەشدی شەعبی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار مووشەكباران دەكات

ھەڕەشەی دەست بڕینیان لە فەرەماندەی ئۆپەراسیۆن كردبوو
چەكدارانی حەشد
چەكدارانی حەشد

K24 - ھەولێر

حەشدی شەعبی بە مووشەک هێرشی کردە سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیاکانی عێراق، دوای ئەوەى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بڕیاریدا وێنە و ئاڵای سەرجەم لایەنەكان لە پارێزگاكە لابردێت و تەنها ئاڵای عێراق بمێنێتەوە، كێشە دەكەوێتە نێوان حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لە رێگەی مووشەكی كاتیۆشاوە بارەگای فەرماندەییەکە، كرایە ئامانج و چوار سەرباز برینداربوون.

پێشتر سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی دەست بڕینی لە فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار کربوو، ئەگەر وێنەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی مەهەندیس لە شەقامەکان لاببات.

هاوکات، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیش، بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت.