ھەولێر و بەغدا گەیشتنە رێككەوتنی سەرەتایی

"ئەم رێككەوتنە دەخرێتە نێو پڕۆژە بودجە"
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان

K24 – بەغدا

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ھەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی".

گوتیشی: "رێككەوتنەكە ھەر وەك پێشووە، كە ھەرێمی كوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داھاتی گومرگەكان دەداتە بەغدا، گرنگ ئەوەیە ئەم رێككەوتنە دەخرێتە نێو پڕۆژە بودجە، چونكە پێشتر ھیچ شتێكی لەمشێوەی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەكەدا نەبوو".

رۆژی 3/11/2020 شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون گەیشتنە بەغدا، لە ماوەی دوو رۆژدا چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق ئەنجامدا.