گوته‌بێژی گۆڕان: سبه‌ی شاندێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

عەدنان عوسمان، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بە جیا لەگەڵ هه‌ریه‌ك له‌ یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی: سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ زەمینەسازییە لەبارەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان، کە بڕیار لە رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئه‌و سێ حزبه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بێت، به‌ڵكو په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

H.B