دوو گه‌نجی گه‌رمیان به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی بژێوی خۆیان
K24- گه‌رمیان:
لە گوندێکی گەرمیان دوو گەنج بەخێوکردنی قاز، مریشك و کەڵەشێری چینی، بولگاری و ھۆڵەندییان کردووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان و به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كانیان چ هێلكه یانیش گۆشتی په‌له‌وه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و ده‌رفه‌تی كاریشیان بۆ چه‌ندین كه‌سی دیكه ره‌خساندووه.
ھاوکار حەمید، یه‌كێكه له‌و دوو گه‌نجانه و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا هێلكه‌ی ئه‌و جۆره په‌له‌وه‌رانه‌مان له بولگاریا و چینه‌وه هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ڵهێنه‌ره‌كانی "مفقس"ـه‌كانی ئێره هه‌ڵمانهێناون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌ڕووی به‌رهه‌می هێلكه و گۆشته‌وه ئه‌و جۆره قازانه له قازی خۆماڵی باشترن و به‌رهه‌مه‌كانیان زۆر زیاتره.
هه‌وره‌ها گوتی: تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و قازانه ئه‌وه‌یه كه كڕ ناكه‌وێت، بۆیه هێلكه‌كانیان ره‌وانه‌ی هه‌ڵهێنه‌ر ده‌كه‌ن.
جگه له قاز ئه‌م دوو گه‌نجه هه‌ر له ناو گونده‌كه‌یان مریشك و كه‌ڵه‌شێری خۆماڵی و هۆڵه‌ندیش به‌خێوده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شێكی دیكه‌ی كاره‌كه‌یانه و به‌رهه‌مه‌كه‌شیان وێڕای گرانی نرخه‌كه‌یان، به‌ڵام خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره.
H.B