شاژنی بەریتانیا ڤاکسین وەردەگرێت

شاژنە ئێلیزابێس و شازادە فیلیپ بە تەمەنترین کەسایەتییەکانی خێزانی شاهانەی بەریتانیان
شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بەریتانیا
شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بەریتانیا

K24 - ھەولێر

شاژنی بەریتانیا لە داهاتووێکی نزیکدا ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیک وەردەگرێت.

رۆژنامەی مەیل ئۆن سەندەی بڵاویکردووەتەوە، لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەریتانیا، بڕیارە شاژنە ئێلیزابێس و شازادە فیلیپی هاوسەری، پێکوتەی فایزەر وەربگرن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، شاژنە ئێلیزابێس و شازادە فیلیپ کە بە تەمەنترین کەسایەتییەکانی خێزانی شاهانەی بەریتانیان، بە شێوەیەکی ئاشکرا پێكوتەی فایزەر وەردەگرن، ئەمەش بۆ هاندانی خەڵکانی دیکە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی بەریتانیا ئاشكرای كردووە، سبەی سێشەممە دەست بە كوتانی خەڵكی دەكەن بە ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا. بەمەش بەریتانیا دەبێتە یەكەم وڵات كە ڤاكسینی پەسەندكراوی كۆمپانیای فایزەر بەكاربھێنێت.